Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 10:04

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق درێژە بە دانیشتنەکانی دەدات بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی

کوردستان TV
100%


ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی شەوی رابردوویدا شەش ماددەی لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق پەسند کرد و دانیشتنەکەی بۆ نیوەڕۆی ئەمڕ هەینی هەڵگرت تاوەکو دەنگ لەسەر ماددەکانی دیکەی ناو پڕۆژەیاساکە بدات.

دوای چەندین جار دواخستن، دواجار کاتژمێر 11ی شەوی رابردوو دانیشتنی ژمارە 28ی ئاسایی وەرزی یەكەمی یاسادانان بۆ ساڵی دووەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵەکانی دارایی 2023-2024-2025، بە سەرۆكایەتی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبووسی و بە ئامادەبوونی258 ئەندام بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا لە کۆی 67 ماددەی پڕۆژەیاساکە، خوێندنەوە بۆ هەشت ماددە کرا کە تیایدا ماددەکانی یەک، سێ، پێنج، شەش، حەوت و هەشت پەسەندکران.

هەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا دەنگدان بە ماددەی دوو لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق دواخرا و ماددەی چواری پڕۆژەیاساکە لادرا.

دوای خوێندنەوەی هەشت ماددە لە پڕۆژەیاساکە، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبووسی دانیشتنەکەی بۆ کاتژمێر 1 نيوه‌ڕۆی ئەمڕۆ هەینی هەڵگرت.

چاوەڕێ دەکرێت لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنەکەدا درێژە بە خوێندنەوەی ماددەکانی دیکەی ناو پڕۆژەیاساکە بدرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.