Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 10:39

گه‌رمیان.. پیاوێك لەلایەن هاوسەرەكەیەوە كوژرا

کوردستان TV
100%


 شه‌وی رابردوو لەگەڕەکی فەرمانبەرانی قەزای کەلارەوە تەرمی هاوڵاتیەک هێنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی چەقۆوە گیانی لەدەستدابوو.

عەقیدی مافپەروەر، عەلی جەمال قەدوری گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاندووە، شەوی رابردوو لەگەڕەكی فەرمانبەرانی قەزای كەلار تەرمی هاوڵاتییەك هێنرایە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید كە بەهۆی بەركەوتنی چەقۆوە گیانی لەدەستدابوو.

عەقیدی مافپەروەر، عەلی جەمال قەدوری،  ئاماژەی بەوەكردووە، دەستبەجێ بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی كەلار،  بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان  چونە شوێنی ڕوداوەكە دوای لێكۆڵینەوە دەستیان بەسەر ئەو چەقۆیەدا گرت كە تاوانەكەی پێ ئەنجامدراوە و سێ تۆمەتبار لەسەر ڕوداوەكە دەستگیركران كە خێزان و كچێكی كوژراوەكەیە و وئەوەی دیكەشیان  برای خێزانەكەیەتی.

 راشیگه‌یاندووه‌"لەئێستادا خێزانەكەی بەناوی (ا- ع - ف) تەمەن 42 ساڵ دانی بەوەدا ناوە كە لەگەڵ مێردەكەی كێشەی بوەو دەمەقاڵی لەنێوانیان دروستبووەو بەچەقۆ هێڕشی كردۆتەسەری و كوشتویەتی، تاوانلێكراویش بەناوی ( زێدان حەمید مەجید ) لەدایكبووی 1975 پێشەی پێشمەرگەیە و خاوەنی پێنج منداڵە".

عەقیدی مافپەروەر، عەلی جەمال قەدوری ده‌شڵێت "لەئێستادا هەرسێ تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی( 405 ) لەیاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111 ساڵی 1969 بەندكراون و لێكۆڵینەوە لەڕوداوەكە بەردەوامە".
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.