بڕیار بوو کاتژمێر1ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی كۆبوونه‌وه‌ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی بەڕێوەبچێت، به‌ڵام کۆبوونەوەکە دووبارە بۆ كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دواخرا.
ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند، بریار بوو كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌ن كاتژمێر 1ی پاش نیوه‌ڕۆ به‌رێوه‌بچێت، به‌ڵام بۆ كاتژمێر شه‌شـی ئێواره دواخرا.
ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتیشی، هه‌ردوو مادده‌ی 13 و 14ـ له بودجه‌دا گرنگن، كه مادده‌ی 13 له هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم پێكدێت، كه له بودجه‌دا 400 هه‌زار به‌رمیل بۆ رۆژێك داندراوه كه به‌رهه‌مهێنان، ده‌رهێنان و گواستنه‌وه هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات، فرۆشتنه‌كه‌شی كۆمپانیای سۆمۆ ده‌یكات، كورد لای گرنگه پاره‌ی فرۆشی نه‌وت له بانكێك دابندرێت.
ڤیان سه‌بری راشيگه‌یاند: هه‌ر چوار فراكسیۆنی پارتی، كۆمه‌ڵ، نه‌وه‌ی نوێ و یه‌كگرتوو، داوامان كردووه بڕگه‌ی نۆ له به‌ندی 14 نا‌ده‌ستوورییه، كه ده‌ستوه‌ردانه له ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم، ته‌نیا یه‌كێتی ده‌یه‌وێت ده‌نگ به‌و به‌نده‌ی پڕۆژه یاسای بودجه بدات.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جارێكی دیكه دواخرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.