شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی کردەوە کە ڕێگە نادەین دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەبچێت تاوەکو ڕێککەوتن لەسەر ماددەی 14 نەکرێت.
د. شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە گۆڕانکارییەکان لە ماددەی 14 تایبەت بۆ (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: ئێمە ڕێگە نادەین دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بکرێت تاوەکو ڕێککەوتن لەسەر ماددەی 14 نەکرێت، هەروەها سازش لەسەر بڕگەکانی ماددەکە ناکەین.
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەروەها سەبارەت بە مامەڵەی ڕاستەوخۆی حکوومەتی عێراق لەگەڵ پارێزگای سلێمانی جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان خاوەن دەسەڵاتی یاسادانان و دادوەری جێبەجێکاری خۆیەتی، لای ئێمە ئەم بابەتە قابیلی قبووڵ نییە و ڕەتمان کردۆتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.