Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:34

چەند نیشانەیەك هەن بۆ ئەوەی بزانی منداڵەكەت تووشی وشكبوونەوە بووە

کوردستان TV
100%

لەگەڵ دەستپێكردنی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، پزیشكان هەمیشە ئامۆژگاری پێویستی چاودێریكردنی منداڵان دەكەن كە لەم كاتانەی ساڵدا ئاگاداری منداڵەكان بن،لێرەشدا چەند نیشانەیەكی وشكبوونەوەی منداڵ دەخەینە روو.
كەمی میزكردن..
بۆ ئەو منداڵانەی كە هێشتا دایبیان لەبەردایە، كەمتر لەبەكارهێنانی چوار دایبی لە ڕۆژێكدا ڕەنگە مانای ئەوە بێت كە منداڵەكەت تووشی وشكبوونەوەی لەش بووە، بۆ منداڵانی گەورەتریش كەمتر دەچنە تەوالێت ئەوەیە كە میزیان بۆنێكی بەهێزی هەیە و ڕەنگەكەی تۆخ بووە.
نەبوونی فرمێسك ..
ئەگەر منداڵە بچووكەكەت دەگری بەڵام فرمێسك لە چاوەكانیدا نییە، ئەوە نیشانەیەكە كە پێویستی بە هەندێك شلەمەنی هەیە، ئەگەر دەست و پێی منداڵە بچووكەكەت سەرەڕای گەرما سارد بوو، ئەوە نیشانەی وشكبوونەوەی جەستەیە.
خێراتر لە ئاسایی هەناسە دەدەن..
هەناسەدانی خێراتر لە ئاسایی دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ وشكبوونەوەی لەش، چونكە ئەمە دەبێتە هۆی لێدانی خێرای دڵ و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای جەستەی منداڵەكە ،بۆیە ئامۆژگاری دایكان و باوكان دەكرێت ،بەردەوام شلەمەنی بە منداڵەكانیان بدەن و دووریان بخەنەوە لە خۆری سووتێنەر، بەتایبەتی لە كاتی لوتكەدا.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.