گۆڕینی شێوازی ژیان باشترین ڕێگەیە بو خۆپاراستن لەم گرفتە تەندروستییە ئەویش لە ڕێگەی ئەمانەوە دەبێت:
- لە دەستدانی كێشی زیادە.
- خواردنی خۆراكی تەندروست.
- دوركەوتنەوە لە چەوری واتە چەوری تێر ( الدهون المشعبە ) كە لە گۆشت و پەنیرو هەندێك كێك و بسكویتدا هەیە.
- خواردنی دانەوێڵەی تەواو بە توێكڵەوە.
- خواردنی چەند جۆرێكی ماسی وەكو سەلەمۆن.
- كەمكردنەوەی كهول چونكە زۆر خواردنەوەی كهول دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی ئاستی چەوری ترایگلیسراید.
- وەرزش كردن بە ڕێك و پێكی بۆ ماوەی 30 بۆ 60 خولەك لە ڕۆژێكدا.
- وازهێنان لە جگەرە كێشان.
ژێدهر - تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.