بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوولەمەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە....
ئەمڕۆ شەممە 10- 6- 2023
كەش/ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە دوایی نیوەرۆوە دەبێت بە هەوری تەواو, ئەگەری بارینی تاوە بارانی كورت خایەن هەیە لە هەندێ كات و شوێنی جیا جیا, وە لە ئەنجامی زیادبوونی خێرایی با لە هەندێ ناوچە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ.
پلەكانی گەرما / نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوی رۆژی پێشوو.
خێرای با / 10 – 20 كم/س. لە هەندێ ناوچەدا چاڵاك دەبێت بۆ سەرووی ٢٥كم/س
ئاراستەی با / باكوری خۆرئاوا
مەودای بینین / 6 – 9 كم. لە كاتی تۆز و خۆڵ دادەبەزێت بۆ خوار ٥ كم
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی یەك شەممە 11- 6- 2023
كەش/ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت .
پلەكانی گەرما / نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوی ئەمرۆ.
خێرای با / 5 – 15 كم/س.
ئاراستەی با / باكوری خۆرئاوا
مەودای بینین / 7 - 9 كم
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 39
سلێمانی : 37
دهۆك : 36
كەركوك : 42
هەڵەبجە : 38
زاخۆ : 37
سۆران : 36
گەرمیان : 43
بەشی پێشبینی / 10- 6- 2023
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.