ئەمرۆ شەممە رێکەوتی 10-6-2023 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بەشداری مەڕاسیمێکی وەرزشی شەترەنج تایبەت بەخولی راهێنەرایەتی نێودەوڵەتی کرد.
له‌م خوله‌دا كه یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق به هاوكاری ئه‌كادیمیای شه‌تڕه‌نجی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن ٣٩ شەترەنج زان له‌سه‌ر ئاستی ٧ وڵات به‌شدران.
پارێزگاری هەولێر لە وتەیەکدا ئاماژەی بە پێویستی شارەزابوونی زیاتر کردەوە لە یاری شەترەنج و ئەم خولی راهێنەرایەتییەی بە فاکتەرێکی چاك زانی تاوەکو راهێنەرانی کوردیش کە ناوێکی دیاری ئەو بوارەن و لەئاستی باڵادا پێگەی شایستەیان هەیە زیاتر لەم یاریە جیهانییە شارەزابن و شەترەنج بکرێتە ئارەزوویەکی خێزانی و هەموو مالێك شەترەنج زانی لێ هەڵکەوێ …
شایەنی باسە وانه‌كان به سه‌رپه‌رستی دوو وانه‌بێژی فیدراسیۆنی جیهانی شه‌تره‌نج بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌گوترێنه‌وه….
هەولێر.. خولی راهێنه‌رایه‌تی شه‌تڕه‌نج ده‌ستیپێكرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.