Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 11:11

كلدۆ ڕەمزی ئۆغنا: پێكەوەژیانی ئاشتیانە لە هەرێمی كوردستاندا گەشەی زیاتری بەخۆوە بینیوە

خزمەتی ڕۆشنبیری سریانی لە هەرێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی دراوسێدا دەكەین.. بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان،  خزمەتی ڕۆشنبیری و ئەدەبی سریانی لە هەرێم و عێراق، هەروەها  لە وڵاتانی دراوسێدا دەكات، بەجۆرێك،  هەر شوێنێك كە بوونی  گەلی سریانی لێبێ ئەوا خزمەت بەوێ دەگەیێنین.
بەڕێوەبەری گشتیی ئاماژەی بەوەش كرد كە  ئەم پاڵپشتی وگرنگیپێدانە، لە چوارچیێوەی ئەو ڕوئیا و پلانە ڕاستەوخۆیەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دێ ، كە دەبێ كەلتوور و جڤاكی سریانی لە بزاڤ و چالاكی  ڕۆشنبیری خۆی نەكەوێ و بەردەوامبێ و پەرەی زیاتری پێبدرێ.  دیارە ئەمەش بە پاڵپشتی ڕاستەوخۆی  (مەسرور بارزانی)ی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانە.
ئەم قسانەی كلدۆ ڕەمزی ئۆغنا بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە میانەی ئەو دیبەیتەوە هات كە كۆمەلەی سریانی لە بەیروت  لە ژێر ناونیشانی (تەحەددیاتی مانەوە بۆ گەلەكەمان) لە ڕۆژی سێشەممە 6ی حوزەیرانی 2023 ڕێكخستبوو.
لە سەرەتای وتارەكەیدا، ئۆغنا بە ستایشكردنی ڕۆڵی كۆمەڵەی سریانی لە پێشڤەبردن و پەرەدان بە پرسەكانی گەلی سریانی دەستیپێكرد  و بەوجۆرە ناساندی كە ماڵێكە بۆ گشت چالاكوانانی  مافی مرۆڤ و بوارەكانی تری ڕۆشنبیری و جڤاكی، لە لایەكی ترەوە كۆمەڵەی سریانی بەوە ناساند كە  سەكۆیەكە بۆ خەباتی گەلەكەمان،  لە ڕۆژهەڵات و لە تاراوگەدا. 
لە درێژەی قسەكانیدا، ئۆغنا تیشكی خستە سەر سەر ئەو كۆمەڵكوژیانەی كە لە 100 ساڵی ڕابردوودا  دەرهەق بە گەلی سریانی كراوە  لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بە جۆرێك  دووچاری كۆمەڵێك كارەسات هاتوونەتەوە كە لە كوشتارگەی  "سێفو "  لە ساڵی 1915وە دەستیپێكرد، تا كوشتارگەی  "سێمێل" لە ساڵی 1933 و كوشتارگەكانی داعش لە ساڵی 2014.
سەبارەت بە  دۆخی گەلی سریانی  لە هەرێمی كوردستاندا، ئۆغنا ژیان و گووزەران و ئازادی سریانەكانی  لە هەرێمی كوردستاندا بە بەرز نرخاند و باشی وەسفكرد،  بە جۆرێك كە پێكەوەژیانی ئاشتیانە لە هەرێمی كوردستاندا گەشەی زیاتری بەخۆوە بینیوە و بەپێی بڕیارێكی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان شارۆچكەی عەنكاوە كرا بە قەزا و لە ئێستادا بە ئازادی و ئارامی، حەفتا و پێنج هەزار لە گەلی سریانی تێیدا نیشتەجێیە كە پێویستە بە هەموومانەوە بایەخ و گرنگیپێدانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بپارێزین و كار لەسەر ئەوە بكەین پەرەی زیاتریشی پێبدەین.
هەر لەسەر دۆخی سریانەكان لە هەرێمی كوردستاندا، ئۆغنا بەڕوونی ئاماژەی بەوەدا كە لە ڕێگەی دامەزراوە فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان ئامادەیی باشیان هەیە. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.