له شاری سلێمانی به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك مامۆستایانی زانكۆ، سیاسه‌تمه‌دار، ڕۆشنبیر و ڕۆژنامه‌نوسان، له‌ژێر ناونیشانی ( ٩ـی حوزه‌یران په‌ڵه‌یه‌ك به‌گه‌ردنی مێژووه‌وه) به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ ئۆفیسی سلێمانی خوێندنه‌وه‌و گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ی بۆ هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان (حه‌مه ڕه‌شید حه‌مه سه‌عید ناسراو به پاشا، فواد محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌راج و عه‌بدولقادر سه‌عید) كه‌سایه‌تی دیاری شاری سلێمانی و شایه‌ت حاڵانی ڕووداوه‌كه‌ی ٩ـی حوزیه‌ران سازكرد .
مه‌ڕاسیمه‌به به‌ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی ٩ـی حوزه‌یران و ھه‌موو شه‌ھیدانی كوردستان ده‌ستی پێكرد.
دواتر (د. نه‌زاكه‌ت حوسێن) ئه‌ندامی به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ناوی به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن سوپاسی ئاماده‌بووانی كرد بۆ به‌شداریكردنیان له‌م گفتۆگۆیه ئاماژه‌شی به‌وه‌دا ئه‌م ئۆفیسه شان به‌شانی ده‌زگا و ناوه‌نده ڕۆشنبیریه‌كانی سلێمانی خزمه‌ت به‌بواری ڕۆشنبیری، قه‌له‌م، هزر و ڕاگه‌یاندنی ئه‌م شاره ده‌كات.
گوتیشی ئه‌م ئۆفیسه هه‌ر جاره‌و له بۆنه‌یه‌ك باسێك له‌گه‌ل نووسه‌ران و ئه‌دیبان و ڕۆژنامه‌نووسان و كه‌سایه‌تی سیاسی و ئه‌كادیمییه‌كانی ئه‌م شاره گفتوگۆ ده‌كات، ئه‌مرۆش لێره‌ین بۆ ئه‌وه‌ی باس له‌م كاره‌ساته بكه‌ین كه ٩ـی حوزه‌یرانه به‌گێڕانه‌وه‌ی سێ شایه‌تحاڵی رووداوه‌كه.
له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا كورته فیلمێك له‌سه‌ر كاره‌ساته خوێناویه‌كه‌ی ٩ـی حوزه‌یران نمایشكرا، تێیدا باسی له چۆنییه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه دڕنده‌یه و داگیركه‌رانی كوردستان ده‌كرد.
پاشان گفتووگۆیه‌كی كراوه بۆ شایه‌تحاڵانی ڕووداوه‌كه كرایه‌وه، كه به‌چاوی خۆیان بینیویانه، له‌سه‌ره‌تدا ( حه‌مه سه‌عید حه‌مه ڕه‌شید (پاشا) وه‌رزشوانی دێرینی شاری سلێمانی باسی له رۆژێك به‌ر له ڕووداوه‌كه كرد كاتێك ( زه‌عیم سدیق) مامۆستا یاسین و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی له‌نزیك یاریگایه‌كه‌ی سلێمانی برد و رۆژی دواتر گووله‌بارانی كردن باسیشی له‌وه‌كرد كه ژماره‌یه‌ك جه‌نازه‌یان له‌و كات دزیوه‌ته‌وه و بردنیانن له‌گردی شه‌هیدان به‌خاكیان سپاردن هه‌ر له‌و كاتیش ناو نرا گردی شه‌هیدان.
دواتر (فوئاد محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌راج) چیڕۆك نووس و شانۆكار و كه‌سایه‌تی دیاری شاری سلێمانی شایه‌تحاڵی رووداوه‌كه باسی كاره‌ساتی ٩ـی حوزه‌یرانی كرد ووتی: له هه‌شتی مانگه‌وه رژێم هێرشی كرد و ده‌وره‌ی سلێمانی گیراو سه‌رباز بڵاوه‌ی پێكرا، له ٩ـی حوزه‌یران به‌بڵندگۆ داوایان كرد كه‌س له‌ماله‌وه نه‌یه‌ته ده‌ره‌وه و ھه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی ھاووڵاتیان ده‌ستیپێكرد و به ده‌رگا شكاندن خه‌لكێكی زۆریان برد بۆ (حامیه) كه ئێستا پاركی ئازادیه به‌هه‌زاران كه‌سیان زیندانی كرد.
پاشان ( عه‌بدولقادر سه‌عید ) شایه‌تحال و بریدارێكی سه‌ختی ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌وكات ، هیوای خواست كاره‌ساتی ٩ـی حوزه‌یران به جینۆسایدێكی مێژووی نوێ له‌كوردستان تۆمار بكرێ، دوای كاره‌ساته‌كه‌ی ده‌رسیم ٩ـی حوزه‌یران جینۆسایدێكی تازه‌یه بۆ كورد و تا ئێستاش به‌رده‌وامه،
به‌ر له‌كۆتایی مه‌ڕاسیمه‌كه به‌شداربووان به پرسیار و وه‌ڵام به‌شداریان كرد و هیواشیان خواست به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی گرنگی زیاتر به‌م بابه‌تانه بدات و لێكۆلینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه مێژوویه بكات، چونكه پارتی خاوه‌ن دۆز‌ی كورده.
له‌كۆتایشدا سوپاس و پێزانینی به‌شی رۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌خشرایه به‌شداربوانی سه‌ره‌كی مه‌ڕاسیمه‌كه..
خوێندنه‌وه و گفتوگۆ بۆ كاره‌ساتی 9ـی حوزه‌یران كرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.