سێرگی چێرێڤاتی، گوتەبێژی بەشی رۆژهەڵاتی هێزە چەكدارەكانی ئۆكراینا، رایگەیاند، سوپای ئۆكراینا توانیوویەتی بە درێژایی هەزار و 400 مەتر بە ئاراستەی باخموت پێشڕەوی بكات.
چێرێڤاتی لە بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنیدا سەبارەت بە دۆخی بەرەی رۆژهەڵات ئاماژەی بەوە دا كە سوپای ئۆكراینا بە ئاراستەی باخموت پێشڕەوی دەكات و گوتی: "تا دوێنێ توانیوومانە تا هەزار و 400 مەتر لە بەشە جیاوازەكانی بەرەكانی پێشەوە پێشڕەوی بكەین. دوژمن چالاكانە بەرگریی دەكات و سەربازەكانمان بە ئامانج دەگرێت.
بە ئاماژەدان بەوەی كە لە 24 كاتژمێری رابردوودا شەش پێكدادان بە ئاراستەی باخموت روویداوە، چێرێڤاتی رایگەیاند كە رووسەكان هەشت هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر سەربازانی ئۆكراینا ئەنجامداوە.
شایانی باسە دوێنێ هەینی ئەمەریكا هاوكارییە سەربازییە نوێیەكانی بۆ ئۆكرانیا ڕاگەیاند كە بریتین لە كەرەستەی بەرگری ئاسمانی و تەقەمەنی كە بەهاكەی نزیكەی دوو ملیار دۆلارە.
سوپای ئۆكڕاینا بە ئاراستەی باخموت پێشڕەوی دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.