سەرۆک بارزانی له كۆنگره‌ی 12ـی پارتی دیموکراتی کوردستان – سووریا هیوای خواست بارودۆخێک دروست بێت كه بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه زێدی باب و باپیران و به یه‌كگرتوویی ڕووبه‌ڕووی ته‌حه‌دیاته‌كان ببنه‌وه.
سه‌رۆک مەسعود بارزانی ئەمڕۆ شه‌ممه 10ـی 06ـی 2023 له شاری هه‌ولێر به به‌شداری دوازده‌یه‌مین كۆنگره‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریا ده‌ستی پێ كرد و تیایدا سه‌رۆک بارزانی گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سه‌رۆک بارزانی له وتاره‌كه‌یدا سه‌ره‌تا به‌خێرهاتنی میوانه‌كانی بۆ شاری هه‌ولێر كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن و ڕایگه‌یاند: هیوادارم كۆنگره‌كه‌تان سه‌ركه‌وتوو بێت و له ئاستی داواكاری جهماوەرەکەتان بێت. هه‌روه‌ها ڕۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریای له شۆڕشه‌كانی ئهیلوول و گوڵان به‌رز نرخاند و پێزانینی بۆ هه‌وڵ و تێكۆشانی له‌شكری ڕۆژ له‌شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش هه‌بوو كه به ده‌یان شه‌هیدیان پێشكه‌ش به نیشتمان كرد.
گوتیشی: سوپاسی ئێوه و هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌رانه ده‌كه‌م كه له ڕابردوو و ئێستا ڕۆڵی گرنگیان بینیوه له بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی گه‌له‌كه‌ماندا. لێره‌وه سڵاو بۆ جه‌ماوه‌ره خۆڕاگرهكهتان ده‌نێرم. سڵاو بۆ ئه‌وانه‌ی كه ئاواره‌ی وڵاتان بوون و ئه‌وانه‌ی لێره له ماڵی خۆیاندان.
سه‌رۆک بارزانی هیوای خواست بارودۆخێک دروست بێت كه بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه زێدی باب و باپیران و به یه‌كگرتوویی ڕووبه‌ڕووی ته‌حه‌دیاته‌كان ببنه‌وه، هه‌روه‌ها داواشی كرد دۆستایه‌تی و هاوپه‌یمانیان زیاتر پته‌و بكه‌ن و گوتی: له سه‌ره‌تای ڕووداوه‌كانی سووریا له ساڵی 2011ـه‌وه به به‌رده‌وامی پشتیوانتان بووین بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كڕیز و ته‌با و یه‌كڕه‌نگ بن و هه‌ر بڕیارێك پێتان باش بوو بیده‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئێمه پشتیوانتان بووین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان سێ كۆنگره (دوو له هه‌ولێر و یه‌ک له دهۆک) ببه‌ستن بۆ خه‌بات و پێكه‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵام به‌داخه‌وه كۆسپ دروستكرا، بێگومان ڕێگه‌ی تێكۆشانی گه‌ل دوورودرێژە و ئه‌وانه‌ی ده‌بنه كۆسپ له‌به‌رده‌م ده‌ستكه‌وته‌كان، باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن.
سه‌رۆک بارزانی له كۆتایی گوتاره‌كه‌یدا دووپاتی كرده‌وه، ئێمه هه‌رده‌م پشتیوانی ئێوه‌ین له‌پێناو خه‌باتێكی ڕاسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی كه خزمه‌ت به دۆزی ره‌وای گه‌لی كورد بكات له سووریا.
سه‌رۆک بارزانی سڵاوی بۆ گیانی پاكی ئه‌و تێكۆشه‌رانه نارد كه به‌ناحه‌ق شه‌هیدكران و ئه‌وانه‌شی له بهندیخانهكاندان.
12ـه‌مین كۆنگره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان - سووریا به ئاماده‌بوونی زیاتر له 220 ئه‌ندام له شاری هه‌ولێر بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تیایدا 29 ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵدەبژێردرێن و دواتریش سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان - سووریا هه‌ڵده‌بژێردرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.