Erbil 38°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 21:32

كۆ ڕۆمانی "بووژانه‌وه‌ی ژیله‌مۆ "ی سه‌لام عه‌بدوڵڵا به‌ ئینگلیزی چاپكرا

کوردستان TV
100%

له‌م ڕۆژانه‌ "كۆڕۆمانی ژیله‌مۆ" به‌ زمانی ئینگلیزی و 524 لاپه‌ڕه‌ و به‌ قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ نووسینی مامۆستا "سه‌لام عه‌بدوڵڵا" چاپكرا، كه‌ بریتین له‌ ڕۆمانی (هه‌یئه‌، سێگۆشه‌ی سنوور، كاروانی چه‌ك و زیندانی گه‌ڤه‌ڕ). گۆڕینی له‌ كوردی بۆ ئینگلیزی گۆران سه‌باح و پێداچوونه‌وه‌ی دێبرا شافیر debra Schaefer وه‌رگێڕانی هه‌ر ده‌قێكی ئه‌ده‌بیمان بۆ زمانی دی، به‌ تایبه‌تیش زمانی ئینگلیزی، كه‌ زمانێكی جیهانییه‌، به‌ هه‌واڵیكی گرنگ ده‌زانین.

له‌م سۆنگه‌یه‌وه، وه‌رگێڕانی‌ كۆڕۆمانی (بووژانه‌وه‌ی ژیله‌مۆ) پرۆژه‌یه‌كی گرنگه‌، ده‌ست خۆشی له‌ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ له‌ پشت ئه‌م كاره‌ مه‌زنه‌وه‌ بوون. ڕاسته‌، ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین هه‌وڵی وه‌رگێڕانی ده‌قی كوردی بۆ ئینگلیزی نییه‌، به‌ڵام زۆر گرنگه‌، وه‌رگێڕان بۆ ئه‌و زمانه‌ سه‌تاسه‌رییه‌ی جیهان به‌رده‌وام بێت. ئه‌گه‌ر تا ڕاپه‌ڕینی 1991، پشتیوانی لێ نه‌كرابێت، ئه‌وا هه‌قه‌ ئێستا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌، به‌ جدی وه‌ربگیرێت، چونكه‌ وه‌رگێرانی ئه‌ده‌بی كوردی بۆ ئینگلیزی، ده‌لاقه‌ی زیاتر له‌ ناسینی گه‌لی كوردستان و پشتیوانی له‌ دۆزه‌ ڕه‌واكه‌ی ده‌كاته‌وه‌.

گه‌یاندنی مه‌ینه‌تی و په‌یامی گه‌لی كوردستان، له‌ ڕێی ده‌قی ئه‌ده‌بییه‌وه‌، به‌تایبه‌تیش ڕۆمان، به‌ شێوه‌یه‌كی فراوان له‌ نێو گه‌لانی ئینگلیزی زمان بڵاو ده‌بێته‌وه‌. له‌وانه‌یه‌ په‌یامه‌ سیاسییه‌كان دره‌نگتر به‌ خوێنه‌ر و ده‌سته‌بژێری ئه‌و‌‌ گه‌لانه‌ بگه‌ن، به‌ڵام شاكاره‌ ئه‌ده‌بییه‌كانمان، له‌ ڕێی وه‌رگێڕانه‌وه‌، باشتر جێی خۆی له‌ نێو گه‌لان ده‌كاته‌وه‌. ئێمه‌ زیاتر بۆ خۆمان ده‌نووسین، پێویسته‌ هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوان، بۆ وه‌رگێڕانی ده‌قه‌ ئه‌ده‌بییه‌كانمان بكه‌ین، چونكه‌ بۆی هه‌یه‌، هه‌ندێك له‌و ده‌قانه‌ بكرێن به‌ فیلیمی سینه‌مایی.

ناوه‌رۆكی كۆڕۆمانی (بووژانه‌وه‌ی ژیله‌مۆ) مه‌ینه‌تییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و سیاسه‌تی حكوومه‌تی عێراق به‌رانبه‌ر كوردستان ده‌رده‌خات. بۆیه‌ وه‌رگێڕانی بۆ ئینگلیزی و پێداچوونه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن كه‌سێك، كه‌ ئینگلیزی زمانی دایكیه‌تی، هیچ گرێ و گۆڵێك له‌ وه‌رگێڕاندا، بۆ خوێنه‌ری ئینگلیزی زمان ناهێڵێته‌وه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، هه‌ڵمه‌تی وه‌رگێڕان، ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ نووسه‌رانمان ده‌ڕه‌خسێنێ، كه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا بناسرێن، له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه‌ چانسی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی جیهانیان هه‌بێت، هه‌تا زیاتر گرنگی به‌ وه‌رگێڕان نه‌ده‌ین، ده‌بێ هه‌ر بۆ خۆمان بنووسین و بڵێینه‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ زیاتر وه‌رگێران بێت بۆ زمانی ئینگلیزی. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت، وه‌رگێڕان بۆ سه‌ر زمانی میلله‌تانی ناوچه‌كه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ن له‌و وڵاتانه‌ی كوردستانیان پێوه‌ لكێندراوه‌ نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستن. هه‌ندێ ده‌ق پێویسته‌ بۆ زمانی ئه‌وان بێت، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانین چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان لێ بكه‌ین، ئه‌وان ئه‌ركمان بۆ بكێشن و له‌ ڕێیی خۆیانه‌وه‌ بۆ زمانی جیهانی وه‌ریبگێڕن و به‌جیهان بڵێن، كوردیش خاوه‌نی مێژوو و ئه‌ده‌بیاتی خۆیه‌تی، پیرۆزبایی له‌ نووسه‌ری كۆڕۆمانی (بووژانه‌وه‌ی ژیله‌مۆ) ده‌كه‌ین، ده‌ستخۆشیش له‌و به‌ڕێزانه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ له‌ پشت ئه‌و‌ پرۆژه‌ گه‌وره‌یه‌ وه‌ستاون...

چاپکراوه‌کان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.