Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:29

سەرۆکی حکوومەت: دڵنیابن هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەبێت

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا دڵنیایی دەدات کە هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەبێت و سازش لە مافەدەستوورییەکان ناکەن.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تویتێکی کردووە و نووسیویەتی: هەڵوێستی جوامێرانەی نیشتمانپەروەران لە لایەک و ناپاکیی نیشتمانفرۆشان لە لایەکی تر، لە مێژوودا تۆمار دەکرێت.

سەرۆکی حکوومەت دڵنیاییش دەدات هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەبێت و نووسیویەتی: هەموو لایەک دڵنیابن هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەبێت و سازش لە مافە دەستوورییەکان ناکەین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.