Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:47

وادەی کۆتا بارانبارینی ئەم مانگە ڕاگەیەنرا

کوردستان TV
100%

شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، دووسبەی ئەگەری تاوەباران و هەورەبرووسکە هەیە، ئەمەش کۆتا حاڵەتی باران و ناجێگیری کەشوھەوایە بۆ ئەم مانگە.

سەبارەت بە بارانبارین لە هەرێمی کوردستان ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند: سبەی دووشەممە 12ـی 06ـی 2023 ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بەزۆری ساماڵ و پەڵەھەور دەبێت، لە کاتەکانی شەودا لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای دھۆک و ھەولێر بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچەھەور لەگەڵ ئەگەری نمەباران لەھەندێ ناوچەدا و تاوە باران و برووسکە لە بەشێکی ناوچە شاخاویەکانی ئەم دوو پارێزگایەدا.

لەبارەی پلەکانی گەرماش دەڵێت: پلەکانی گەرما بە ڕێژەی 1 تاوەکو 2 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە، خێرایی با لەسەرخۆ ئەبێت 5-15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک لە ئاراستەی باشوری ڕۆژئاواوە دەبێت.

 ئاراس جەبار سەبارەت بە کەشوهەوای دووسبەی سێشەممە ڕایگەیاند: ئاسمانی ناوچەکە بەزۆری ساماڵ و پەڵەھەور دەبێت، لە ھەندێ ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر کاتەکانی پاش نیوەرۆ بۆ ماوەیەکی کورت ئەگەری دروستبوونی ھەورەبرووسکە و تاوەباران دەبێت دواتر کۆتایی پێدێت.

ئاماژەی بەوەش دا کە ئەمە کۆتا حاڵەتی باران و ناجێگیری کەشوھەوایە بۆ ئەم مانگە و لە 14ـی مانگەوە تاوەکو کۆتاییەکانی مانگ کەشی ناوچەکە بە سەقامگیری دەمێنێتەوە.

ئەو شارەزایەی کەشناسی سەبارەت بە پلەکانی گەرما و هاتنی شەپۆلی گەرمای بەهێز باسی لەوە کردووە کە پلەکانی گەرما تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە ناوچەکە بەدوور دەبێت لە شەپۆلی گەرمای بەھێز و ناوبەناو بارستەھەوایەکی فێنکی دەریای ناوەڕاست ناوچەکانمان دەگرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.