Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:54

هاتووچۆی هەولێر لەبارەی فێڵێک ئاگادارتان دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

هاتووچۆی هەولێر لەبارەی جۆرە مۆڵەتێک کە گوایە نێودەوڵەتییە و لە هەموو شوێنێک کاری پێدەکرێت ڕوونکردنەوە دەداتە و دەڵێت یاسایی نییە.

فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند: ئێستا هەندێک نووسینگە و شوێنی وەهمی، ڕێکلام بۆ جۆرە مۆڵەتێک دەکەن کە گوایە نێودەوڵەتییە و لە هەموو شوێنێک کاری پێدەکرێت، لەبەرامبەردا بڕێکی زۆر پارەتان لێ وەردەگرن.

ڕاشیگەیاند: ئێمە لێرەوە پێتان ڕادەگەیەنین کە ئەو مۆڵەتە هیچ پشتگیریەکی یاسایی نییە، هیچ بنەمایەکی نییە و ساختەیە، بۆیە پارەی خۆتان لەو جۆرە بەڵگەنامە ساختانە سەرف مەکەن.

گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە تاکە ڕێگە بۆ بەدەستهێنانی مۆڵەتی نێودەوڵەتی، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆیە، کە لەسەر بنەمای مۆڵەتە فەرمییەکەی خۆتان بۆتان دەگۆڕێت، لە وڵاتانی جیهانیش باوەڕپێکراوە و مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.