Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:43

دەنگدان بە ماددەکانی پڕۆژەیاسای بودجە بەردەوامە

کوردستان TV
100%

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان بەو ماددانەی پڕۆژەیاسای بودجە کە تاوەکو ئێستا دەنگیان لەسەر نەدراوە دەستی پێ کردەوە.

کەمێک پێش ئێستا و ئەمشەو یەکشەممە 11ـی 06ـی 2023 کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی پێ کردەوە و دەنگدانی پەرلەمانتاران بۆ تەواوکردنی ماددەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق بەردەوامە.

لە کۆبوونەوەی ئەمشەوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگدان لەسەر ماددەکانی 42 و 43 دواخراوە، هەروەها دەنگ لەسەر ماددەکانی 44 تاوەکو 68 درا، جگە لە ماددەی 64 تایبەت بە دابینکردنی پارە بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان ڕەتکرایەوە.

هاوکات ئێستا بڕیارە دەنگ لەسەر ماددە نوێیەکەی تایبەت بە پێشنیازەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان بدرێت بۆ دانەوەی پاشەکەوتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە هاوبەشی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.