Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:22

بەهۆی ناکۆکی لەسەر ماددەی 15 حەلبووسی لە هۆڵی پەرلەمان چووەتە دەرەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەهۆی ناکۆکی نێوان لایەنەکان سەبارەت بە ماددەی 15 هۆڵی پەرلەمانی جێهێشت و تاوەکو ئێستا دانیشتنی پەرلەمان بۆ تەواوکردنی دەنگدان بە ماددەکانی پڕۆژەیاسای بودجە بەردەوامە.

ڕۆژی دووشەممە 12ـی 06ـی 2023 محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هۆڵی پەرلەمانی جێهێشت بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ فراکسیۆنەکان سەبارەت بە ماددەی 15ـی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق.

ماددەی 15 لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق، تایبەتە بە دامەزراندن و بەهەمیشەییکردنی دەرچووانی زانکۆ و فەرمانبەرانی گرێبەست و مامۆستایانی وانەبێژ.

تاوەکو ئێستا (کاتژمێر 02:09ـی خولەکی بەرەبەیان) کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ تەواوکردنی دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق ڕاگیراوە.

زۆربەی ماددەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق دەنگیان لەسەر دراوە، تەنیا ماددەی 15  و بەشێک ماددە زیادکراوەکان نەبێت، کە بڕیارە کەمێکی دیکە کۆبوونەوەی پەرلەمان دەستپێبکات و دەنگیان لەسەر بدرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.