Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:50

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان گەیشتە واشنتۆن

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان گەیشتە واشنتۆنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بڕیارە چەندین دیداری گرنگ ئەنجام بدات.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 12ـی 06ـی 2023 ڕەحیم ڕەشیدی پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین: ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی شاندێک گەیشتە واشنتۆنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

ڕاشیگەیاند: وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ واشنتۆن لە ڕۆژانی داهاتوو چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ ئەنجام دەدات.

پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ئاماژەی بەوەش دا کە لە دیدار و کۆبوونەوەکاندا، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان باس لە بارودۆخی ئەمنی ناوچەکە بە گشتیی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی دەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.