کەمێک پێش ئێستا؛ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بودجەی گشتیی عێراقی بۆ ساڵانی 2023، 2024، 2025 پەسەند کرد و ئاراستەی سەرۆک کۆماری عێراقی دەکات.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 12ـی 06ـی 2023، سەڵاح بامەڕنی پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین: ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بودجەی گشتیی ساڵانی 2024، 2025 پەسەند کرد و پشکی هەرێمی کوردستان بە ڕێژەی 12.7% پەسەند کرا.
پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق لە 68 ماددە پێکهاتبوو، جگە لەمەش 17 ماددەی دیکە بۆ پڕۆژەیاسای بودجە زیاد کران، چەندین ماددە لە پڕۆژەیاسایەکە لابران.
ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان بە پڕۆژەیاساکانی بودجە دەستی پێ کرد و ئەمڕۆ تەواوی ماددەکان دەنگیان لەسەر درا و پڕۆژەیاساکە پەسەند کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.