لە شاری دهۆک هاوڵاتییەکى تەمەن40 ساڵ لە لایەن ئامۆزاکەی خۆیەوە کوژرا .
ئهمڕۆ دووشهم12ی6ی2023" پۆلیسی دهۆك بڵاویكردهوه: کاتژمێر (5)ی بەیانى ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی تەقەکردندا هاوڵاتیەکى تەمەن (40) ساڵ بە ناوى (شاکر حامد حەسەن) لەلایەن ئامۆزاکەیەوە کوژرا.
پۆلیس راشیگهیاندووه، ئهو كهسهی لهرووداوهكه كوژراوه دانیشتووى گەڕەکى نزارکێ-یە لە شارى دهۆک.
پۆلیسی دهۆك ئاماژهی بهوهشكردووه" دواى ڕووداوەکە فەرمانى دەستگیرکردن بۆ بکوژەکە دەرچووە و تیمەکانمان لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەى".
دهۆک.. هاوڵاتییەکی تەمەن 40 ساڵ لەلایەن ئامۆزایەکی خۆیەوە کوژرا

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.