لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە 73 دۆلار و 89 سهنت مامەڵەی پێوەكرا.
رۆژی هەیینی رابردوو، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ 76 دۆلار و 57 سەنت و رۆژەکەی بە 74 دۆلار و79 سەنت تەواو کرد.
بهیانی ئەمڕۆ دووشهممهش 12ی6ی2023، ، بەراورد بە نرخی داخستنی بازاڕ، نرخەکەی بەڕێژەی سهدا 1،20 دابەزینی بهخۆوه بینی و بە 73 دۆلار و89سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە 69 دۆلار و35 سەنت فرۆشرا.
لاوازبوونی داتای ئابووریی ئەمریکا و چین کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوت هەبوو.
بەهۆی بەرزی رێژەی هەڵئاوسان و رێژەی سوودەوە لە ئەمریکا لە ماوەی مانگەکانی رابردوودا، گەشەی ئابووریی لە وڵاتەکە خاوبووەتەوە. شارەزایان چاوەڕوانی داتاکانی هەڵئاوسانی بەکاربەری ئەمریکا و بڕیاری Fed دەکەن کە ئەم هەفتەیە رادەگەیەندرێت.
داتا نەرێنییەکانی ئابووریی چین کە گەورەترین هاوردەکاری نەوتی خاوە لە جیهاندا، نیگەرانییەکانی لەبارەی لاوازی خواست لەسەر نەوت زیاد کردووە.
ئاماژە بەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 73 دۆلار و 93 سەنت بۆ 74 دۆلار و20 سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 73 دۆلار و 66 سەنت بۆ73 دۆلار و 39 سەنت بمێنێتەوە.
بەرمیلێک نهوتی خاو به 73 دۆلار و 89 سهنت مامەڵەی پێوەكرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.