Erbil 38°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 21:25

دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی لە کچێک کردبوو

کوردستان TV
100%


مەفرەزەکانی بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ هه‌واره‌به‌رزه‌ی‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخان دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتیان لەکچێک کردبوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م12ی6ی2023" پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دوای تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەسەر دوو تۆمەتبار کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆ تایبەتییەکانیان لەکچێک کردبوو، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستپێکرد.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمه‌تباران بدۆزرێنەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ هه‌واره‌به‌رزه‌ی‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخانه‌وه‌ دەستگیربکرێن".
پۆلیسی سلێمانی راشیگه‌یاندووه‌" تۆمەتباران (ب، م، ح - م، ع، ك) دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون‌و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.