رووداوێكی هاتووچۆ گیان له ده‌ستدانی لێكه‌وته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م12ی6ی2023" عه‌قیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند: "بەیانی ئەمڕۆ ، لەسەر ڕێگای کەلار - سلێمانی و نزیک گوندی تازەدێ، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا پیکاب، خۆی کێشا بە هێمایەکی لێواری شەقامەکەدا و لە ئەنجامدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە كه عەمید (ئیدریس محه‌مه‌د مەولود) لەدایکبووی 1970 بوو، گیانی له‌ده‌ست دا.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، عه‌مید ئیدریس محه‌مه‌د، بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقینه كه له‌و رووداوه‌دا گیانی له‌ده‌ست داوه و هاوكات چوار سەرنشینیش برینداربوون.
عه‌قیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری ئاماژه به‌وه‌شده‌كات" لەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکان کراوە و بەمەبەستی توێکاری تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی قەزای کەلارکراوە".
گه‌رمیان.. بەهۆى وەرگەڕانى ئۆتۆمبێلەکەى بەڕێوەبەرى پۆلیسى خانەقین گیانى لەدەستدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.