Erbil 38°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 21:25

جود بێلینگهام به‌هۆی پێكانه‌وه‌ له‌ لیستی هه‌لبژارده‌ی ئینگلته‌را بۆ یاریه‌كانی پاڵاوتن و گه‌یشتن به‌جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا2024 داده‌برێت

کوردستان TV
100%

یاریزانی نوێی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را، جود بێلینگهام به‌هۆی پێكانه‌وه‌ له‌لیستی هه‌لبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ یاریه‌كانی پاڵاوتن گه‌یشتن به‌جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای دوو هه‌زارو بیست و چوار داده‌برێت.
 ئینگلته‌را ڕۆژی شازده‌ی مانگ رووبه‌رووی ماڵتا ده‌بێـته‌وه‌، دواتر له‌رۆژی نۆزده‌ی حوزه‌یران له‌سه‌ر یاریگای ئۆڵدترافۆلد میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی مه‌قه‌دۆنیای باكوور ده‌كات.
جود بێلینگهامی ته‌مه‌ن نۆزده‌ ساڵان دووچاری پێكان له‌ئه‌ژنۆی راستی هاتووه‌.
له‌لایه‌كی دیكه‌ یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلته‌را له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی بۆكردوه‌، لویس دانك به‌هه‌مان شێوه‌ به‌هۆی پێكانه‌وه‌ له‌هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را داده‌برێت، به‌ڵام هه‌یه‌ك له‌دیكلان رایس ، جاك گریلیچ ، جۆن ستۆنز ، كایل والكه‌ر و فۆدین له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو په‌یوه‌ندی به‌مه‌شقه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را بكه‌نه‌وه‌.   

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.