له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی دیدار و هەفتەی تەندروستی کوردستانی - ئوردنی ده‌ستی پێكرد.
نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 12ـی حوزەیرانی 2023، بە ئامادەبوونی مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و د. فیراس ئیبراهیم ئەلهواری، وەزیری تەندروستی ئوردن، و وه‌زیرانی ته‌ندروستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ژمارەیەكی زۆر لە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی ئوردنی و ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق دیدار و هەفتەی تەندروستی کوردستانی - ئوردنی لە هەولێر ده‌ستی پێكرد.
له دیداره‌كه‌دا فیراس ئه‌لهه‌واری، وه‌زیری ته‌ندروستیی ئوردن گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند: خۆشحاڵم كه له هه‌ولێرم و به‌شداری له‌و دیداره ده‌كه‌م، بۆ پەرەپێدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ئوردن لە کەرتی تەندروستی.
گوتیشی: ئێمە ئامادەیيمان هەیە لە کەرتی تەندروستی پاڵپشتی و هاوکاری هەرێمی کوردستان بکەین و خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەش بکەین، ئوردن و هه‌رێمی كوردستان په‌ره به په‌یوه‌ندییه ته‌ندروستییه‌كانی نێوانیان ده‌ده‌ن ، پێشووتریش هاوكاریی باشمان بۆ كه‌رتی ته‌ندروستیی هه‌رێم هه‌بووه.
فیراس ئه‌لهه‌واری، وه‌زیری ته‌ندروستیی ئوردن گوتیشی: شای ئوردن رایسپاردووین له هه‌موو روویه‌كه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان په‌ره پێ بده‌ین.
وه‌زیری ته‌ندروستی ئوردن: شا رایسپاردووین له هه‌موو روویه‌كه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان په‌ره پێ بده‌ین
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.