Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:25

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە وەزیری تەندروستی عێراق کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری تەندروستی عێراق گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی تەندروستی هەردوولا کرد.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 12ـی 06ـی 2023 پێشوازی لە ساڵح مەهدی ئەلحەسناوی وەزیری تەندروستی عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان هەردوو وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ کرا، بە تایبەتی لە بواری برەودان بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و باشترکردنی کوالێتی دەرمان و چاکسازیکردن لە سیستەمی گشتیی تەندروستی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.