به‌رپرسی نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزدی، حوسێن كۆرۆ قاییدی رایگه‌یاند كه چوار ئافره‌تی رفێنراوی ئێزدی و ئافره‌تێكی دیكه‌ی رفێنراوی مه‌سیحی له ناوچه‌یه‌كی ژێر كۆنتڕۆڵی داعش له سنووری شاری ته‌له‌عفه‌ر رۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا، هه‌ڵاتن و خۆیان رزگاركرد، حوسێن كۆرۆ قاییدی گوتی: له میانی بیست و چوار كاتژمێری رابردوودا له دوو پرۆسه‌ی جیادا، چوار ئافره‌تی رفێنراوی ئێزدی و ئافره‌تێكی دیكه‌ی رفێنراوی مه‌سیحی له ناوچه‌یه‌كی ژێر كۆنتڕۆڵی داعش له سنووری شاری ته‌له‌عفه‌ر هه‌ڵاتن و به سه‌لامه‌تی خۆیان گه‌یانده لای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ده‌ورووبه‌ری ناحیه‌ی عه‌یازییه سه‌ربه قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر.
به‌رپرسی نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزدی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه یه‌كێك له ئافره‌ته رزگاربووه ئێزدییه‌كان ته‌مه‌نی چل ساڵه و سێ رزگاربووه‌كه‌ی دیكه ته‌مه‌نیان له نێوان چوارده بۆ بیست ساڵدایه و ئافره‌ته رزگاربووه مه‌سحییه‌كه‌ش ته‌مه‌نی سیی ساڵه و دانیشتوی قه‌زای حه‌مدانیه‌ی باشووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای نه‌ینه‌وایه.
5 ئافره‌تی رفێنراوی ئێزدی و مه‌سیحی رزگارکران
به‌رپرسی نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزدی، حوسێن كۆرۆ قاییدی رایگه‌یاند كه چوار ئافره‌تی رفێنراوی ئێزدی و ئافره‌تێكی دیكه‌ی رفێنراوی مه‌سیحی له ناوچه‌یه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.