Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 11:05

میخائیل بۆگدانۆڤ: گفتوگۆ له‌ سه‌ر ئه‌نجامى ریفراندۆمى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ین

رووسیا گفتوگۆ ده‌كات له‌ باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان
میخائیل بۆگدانۆڤ
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی، میخائیل بۆگدانۆڤ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا رایگه‌یاند، تا ئێسته‌ حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی پرسی داننان به‌ ئه‌نجامی ریفراندۆمی كوردستانی بۆ سه‌ربه‌خۆی نه‌خستۆته‌ به‌ر گفتوگۆ.

ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵای ڕووسیا هیچ جۆره‌ ڕه‌ت كردنه‌وه‌یه‌كی بۆ ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ پێ نه‌كردووه‌، به‌ڵام ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ڕووسیا ئه‌نجامی ریفراندۆمی كوردستان شی ده‌كاته‌وه‌.

لێدوانی ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌ی ڕووسیا دوابه‌دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ دوێنی له‌ میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانی "ئه‌لعه‌ره‌بییه‌" مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ دواخستنی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانن دژی نین، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو كه‌ فشارێكی زۆر هه‌یه‌ بۆ دواخستنی، به‌ڵام ئه‌وان پاشه‌كشه‌ له‌ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان ناكه‌ن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.