Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 21:40

بڕیار له‌سه‌ر کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌درێت

ئه‌ركی هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌ په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌رپرسێكی پارتی بڕوای وایه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا بڕیار له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌درێت و پێش 25 ئه‌یلوول په‌رله‌مان كارا ده‌كرێته‌وه‌.

مه‌حموود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌ركی هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌ په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م كاته‌دا ببێته‌ پاڵپشت بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، دۆزینه‌وه‌ی بیانوو وه‌ك ئاسته‌نگ بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، هیچ سوودێكی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كانمان نابێت، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌و بڕ و بیانووانه‌ وه‌لا بنرێن و پێكه‌وه‌ نێوماڵی كوردستان رێك بخه‌ینه‌وه‌ و به‌ یه‌كڕیزی كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.

گوته‌بێژه‌كه‌ی پارتی گوتیشی: هه‌رچه‌نده‌ رۆژی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان دیار نه‌كراوه‌، به‌ڵام بڕوام وایه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا بڕیار له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌درێت، پێش 25 ئه‌یلوول په‌رله‌مان كارا ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر نه‌كرێت قسه‌ دێته‌ سه‌رمان.

كوردستان 24

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.