Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 21:55

چه‌کدارانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، ئاڵای کوردستان له‌ مه‌نده‌لی ده‌هێننه‌ خواره‌وه‌

100چه‌كداری عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، ئاڵای كوردستان ده‌هێننه‌ خواره‌وه‌
کوردستان TV
100%

ژماره‌یه‌ك چه‌كداری عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌رئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی شارۆچكه‌ی مه‌نده‌لی و ئاڵای كوردستان ده‌هێننه‌ خواره‌وه‌.

نزیكه‌ی 100 چه‌كداری چه‌كدارانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، كه‌ گرووپێكی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبین ، هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی شارۆچكه‌ی مه‌نده‌لی و ئاڵای كوردستانیان هێنایه‌ خواره‌وه‌.
ئه‌و چه‌كدارانه‌ داوای پاشگه‌زبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ بڕیاری به‌شداریكردن له‌ ریفراندۆم و داواش ده‌كه‌ن سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌كه‌ ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه‌.


دوای هه‌ڵكوتانه‌كه‌ش، پارێزگاری دیاله‌ له‌گه‌ڵ قائید فیرقه‌ی پۆلیس رۆیشتوونه‌ته‌ مه‌نده‌لی و هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی د‌ۆخه‌كه‌یاندا ‌.


له‌ 17-8-2017 سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ناحیه‌ی مه‌نده‌لی بڕیاریاندا به‌شداری ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكه‌ن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.