Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 23:28

داوا له‌ گۆڕان و کۆمه‌ڵ ده‌کرێت، هه‌ست به‌ به‌رپرسیارییه‌تی بکه‌ن

رێككه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی سه‌دا حه‌فتای كێشه‌ و قه‌یرانه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات
کوردستان TV
100%

سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، داوا له‌ ،گۆڕان و كۆمه‌ڵ ده‌كات ،بێنه‌ ناو پرۆسه‌ی سه‌رخستنی ریفراندۆم و هه‌ست به‌ به‌رپرسیارییه‌تی بكه‌ن.

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم رایگه‌یاند، كه‌ حزب و لایه‌نه‌كانی به‌شدار له‌ ئه‌نجوومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم ڕێككه‌وتن كه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 14ـی 9ـی 2017 په‌رله‌مانی كوردستان كارا بكرێته‌وه‌ و دانیشتنی ئاسایی خۆی ده‌ست پێ بكاته‌وه‌. محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند، رێككه‌وتنی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌دا حه‌فتای كێشه‌ و قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌كات.

هه‌روه‌ها محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود داواشی له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان كرد، بێنه‌ ناو پرۆسه‌ی سه‌رخستنی ریفراندۆم و زیاتر هه‌ست به‌ به‌رپرسیاریه‌تی و ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆیان بكه‌ن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.