Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 23:43

بانگه‌شه‌ی ریفراندۆم له‌ که‌رکوک به‌ گوڕتر ده‌بێ

هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی ڕیفراندۆم ته‌وه‌ری سه‌ره‌كییه‌
کوردستان TV
#4
100%

حیزبه‌ كوردستانییه‌كان له‌ شاری كه‌ركوك سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆيی كوردستان كۆ ده‌بنه‌وه‌.

د. محه‌ممه‌د خورشید به‌رپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاند، كه‌ بڕیاره‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی حیزبه‌ كوردستانییه‌كان‌، له‌ باره‌گای سه‌ركردایه‌تیی حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان به‌رێوه‌ بچێت.

مه‌حه‌ممه‌د خورشید سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ش گوتی: هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی ڕیفراندۆم ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی ده‌بێت، چونكه‌ تاوه‌كو ئێستا ده‌بینین له‌ شاری كه‌ركووك لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان جۆرێك له‌ ساردییان پێوه‌ دیاره‌، جگه‌ له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ كادیر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی قۆڵیان لێ هه‌ڵماڵیوه‌ و له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ ئازایانه‌‌ كار بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ده‌كه‌ن و به‌جۆشه‌وه‌ ده‌ستیان كردووه‌ به‌ بانگه‌شه‌ی سه‌ربه‌خۆیی.

 

kdp

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.