ئاژانسێكی ئیسڕائیلی رایده‌گه‌ێنێ، ئێران چه‌ند به‌كرێگیراوێكی هه‌یه كه له عێراقدا كار بۆ دژایه‌تیی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن.
ئاژانسی جۆرشه‌لیم ئۆنلاینی ئیسڕائیلی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئێرانییه‌وه ده‌نووسێ، ئێران پشتیوانی له مالیكی ده‌كات، هه‌رچه‌نده به‌ڵگه‌ی كۆنكریتی نییه ئه‌و شتانه بسه‌لمێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری دۆخه‌كه بكه‌یت، وێنه‌كه به ڕووی نییه. دوای ڕووخانی سه‌دام حوسێن، ئه‌و سه‌ركرده شیعییانه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی كراون.
ئاژنسه‌كه هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی:نووری مالیكی، سه‌رۆكی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی له عێراق، ئه‌و پاره و پشتیوانییه‌ی ئێران به‌كار ده‌هێنێت بۆ پشتیوانیكردنی هه‌ندێك ده‌زگای میدیایی و ڕۆژنامه‌نووس بۆ دژایه‌تیكردنی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان. ده‌شڵێت: ئه‌م ڕاپۆرتانه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه یه‌كێك له‌وانه‌ی مالیكی پشتیوانی ده‌كات، شاسوار عه‌بدولواحید قادره كه كه‌ناڵی (NRT) و ده‌زگای میدیایی (نالیا)ی هه‌یه.
ئاژانسه‌كه له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه: كه برای شاسوار عه‌بدولواحید، هاوبه‌شی سه‌ره‌كیی مالیكییه له بازرگانیكردندا له به‌غدا. خوشكه‌كه‌شی كه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقه له‌سه‌ر فراكسیۆنی گۆڕان په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ مالیكی‌دا هه‌یه.
كورستانtv:رزگار تاهیر - سه‌رچاوه: باس‌نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.