Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:26

وەزیری دادی ئیسرائیل: پشتیوانی لە سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان ده‌که‌ین

وەزیری دادی ئیسرائیل پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان ده‌كات
وەزیری دادی ئیسرائیل
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری دادی حکوومەتی ئیسرائیل، دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی پاڵپشتی کوردستانێکی سەربەخۆ دەکات، لانی کەم لە کوردستانی عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی (Harretz)، ئایلێت شێیکد، وەزیری دادی حکوومەتی ئیسرائیل، ئەمڕۆ دووشەممە 11/9/2017 لە میانەی کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند کە دروستبوونی دەوڵەتێکی سەربەخۆ بەناوی کوردستان لە بەرژەوەندی ئیسرائیل و وڵاتانی ڕۆژئاوادا دەبێت.

ئەم بەرپرسەى باڵایەی ئیسرائیل، ئەوەشی خستوەتەڕوو: "پێم وایە کاتی ئەوە ھاتووە ئەمریکا پشتیوانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان بکات".

ئەم لێدوانەی وەزیری دادی ئیسرائیل دوای ئەوە دێت لە ماوەی ڕابردوو بێنیامین ناتانیاھۆ، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەش ڕایگەیاند کە حکوومەتەکەی "ھەڵوێستێکی ئەرێنی" بەرامبەر بە بابەتی سەربەخۆیی کوردستان ھەیە.

ئەو وەزیرەی ئیسرائیل، لە سەرەتای ساڵی 2016 و لە میانەی کۆنفرانسێک لە تەلئەبیب پاڵپشتی خۆی و وڵاتەکەی بۆ سەربەخۆبوونی کوردستان ڕاگەیاند بوو.

ئەو کات ئەم وەزیرە ئیسرائیڵییە گوتبووی: "کوردەکان شایانی دەوڵەتن، چونکە گەلێکی ئاشتیخوازن و ھەرگیز لە مێژوودا ھێرشیان نەکردووەتە سەر ھیچ کەس و لایه‌نێك".

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.