Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:45

کریستیانۆ رۆناڵدۆ: من ژمارە یەکەم لە فیفا 18

کریستیانۆ رۆناڵدۆ: من ژمارە یەکەم لە فیفا 18
کوردستان TV
100%

کۆمپانیای EA Sports کە تایبەتە بە بلاوکردنەوەی یارییەکانی فیفا، نوێترین ڤێرژنی بلاوکردەوە بە ناوی یاریی فیفا 18، تێیدا کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی کردووەتە باشترین یاریزان.

دوای بڵاوبوونەوەی سیدییە نوێکەی فیفا 18، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تویتەر وێنەیەکەی خۆی لەگەڵ ئەو وێنەیەی کە ئەوی وەک باشترین یاریزانی فیفا ناساندووەو بڵاویکردەوە و لەژێریدا نووسیویەتی" من ژمارە یەکەم لە فیفا 18".

لە ڤێرژنە نوێیەکەی یاریی فیفادا، لیونێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی وەک دووەم باشترین یاریزان ناساندووەو ئاستەکەشی بەرێژەی لەسەدا 93یەو دوای ئەویش نەیمار داسێلڤای بەرازیلی و یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی دێت.

كوردستان تیڤی/رفعت مزورى

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.