Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 09:28

کتێبی "هه‌رێمی کوردستانی عێراق هه‌نگاونان به‌ره‌و پێشه‌وه‌" له‌ واشنتۆن بڵاوکرایه‌وه‌

هه‌رێمی كوردستانی عێراق هه‌نگاونان به‌ره‌و پێشه‌وه‌
ktyb
کوردستان TV
100%

 

كتێبی "هه‌رێمی كوردستانی عێراق هه‌نگاونان به‌ره‌و پێشه‌وه‌" له‌ واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا بڵاوكرایه‌وه‌.

ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ پێكهاتووه‌، له‌ كۆمه‌ڵێك وتار و لێكۆڵینه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ی تایبه‌ت له‌ باره‌ی كوردستان، له‌ چه‌ند ره‌هه‌ندێكی جیاوازه‌وه‌، وه‌كو مێژوویی، سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی.

ئه‌و وتار و لێكۆڵینه‌وانه‌ی له‌ دوو توێی كتێبه‌كه‌دان، له‌ لایه‌ن فه‌لاح مسته‌فا، به‌یان سامی عه‌بدولره‌حمان، سیروان بارزانی، ئاشتی هه‌ورامی، ره‌نج عه‌لائه‌دین، دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین، مایكل گونته‌ر، گه‌زه‌نگ برادۆستی، ئیبراهیم مه‌لازاده‌، موسلیح موسته‌فا، كه‌مال كۆلۆ، عه‌لی سندی، عه‌بدولسه‌تار مه‌جید، په‌ری ئیبراهیم، لوقمان سوله‌یمان، دڵشاد خدر، ئاوات مسته‌فا و ماریه‌ت هه‌گلاند نووسراون.

زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ش، له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری ره‌وشی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستانن و به‌شێكیشیان توێژینه‌وه‌ی وردیان له‌ ره‌هه‌نده‌ سیاسی و مێژووییه‌كانی كوردستان ئه‌نجامداوه‌.

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.