Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 10:16

سەرۆکایەتیی هەرێم بڕیاری ئەنجوومەنی نوینەران ڕەت دەکاتەوە بۆ لادانی دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم

سەرۆکایەتیی هەرێم: نەجمەدین کەریم لە پەرلەمانی عێراقەوە متمانەی پی نەدراوە تا لێی وەربگرنەوە
سەرۆکایەتیی هەرێم
کوردستان TV
100%

لێدوانێک لە وتەبێژی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان زۆر بە توندی بڕیاری ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق بۆ لادانی بەڕێز دکتۆر نەجمەدین کەریم لە پۆستی پارێزگاری کەرکووک، ڕەت دەکاتەوە و بەم هەنگاوەی پەرلەمانی عێراق، جارێکی دیکە شکستی شەراکەت و پێشێلکردنی دەستوور و نەهێشتنی بنەماکانی تەوافوق و گەڕانەوە ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان زۆر بە توندی بڕیاری ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق بۆ لادانی بەڕێز دکتۆر نەجمەدین کەریم لە پۆستی پارێزگاری کەرکووک، ڕەت دەکاتەوە.

بەم هەنگاوەی پەرلەمانی عێراق، جارێکی دیکە شکستی شەراکەت و پێشێلکردنی دەستوور و نەهێشتنی بنەماکانی تەوافوق و گەڕانەوە بۆ زۆرینە و کەمینە دووپات کرایەوە.

گەلی کوردستان بەگشتی و جەماوەری پارێزگای کەرکووک بەهیچ شێوەیەک پابەندی ئەم بڕیارەی پەرلەمانی عێراق نابن، بەڕێز نەجمەدین کەریم لە پەرلەمانی عێراقەوە متمانەی پی نەدراوە تا لێی وەربگرنەوە. پارێزگاری کەرکووک بە هەڵبژاردن و لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک متمانەی وەرگرتووە و خەڵکی کەرکووک خاوەنی ئەو بڕیارەن نەک پەرلەمانی عێراق.

د. ئومێد سەباح
وتەبێژی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
14ـی9ـی2017

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.