Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:43

ئه‌مرۆ که‌رنه‌ڤاڵی هه‌ولێر له‌ پارکی شانه‌ده‌ر ئه‌نجام ده‌درێت

كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 5ی ئێواره‌ ئه‌نجام ده‌درێت
کوردستان TV
100%

كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌ی ئه‌مرۆی شاری هه‌ولێر، له‌ یاریگای فه‌ره‌نسۆ هه‌ریرییه‌وه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ پاركی شانه‌ده‌ر، بڕیاریشه‌ كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 5ی ئێواره‌ ئه‌نجام بدرێت.

 

لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری كه‌رنه‌ڤاڵی هه‌ولێر بۆ پشتیوانیكردن له‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان رایگه‌یاند: كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌ی ئه‌مرۆی شاری هه‌ولێر له‌ یاریگای فه‌ره‌نسۆ هه‌ریرییه‌وه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ پاركی شانه‌ده‌رو كاتژمێر 5ی ئێواره‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

 

بڕیار بوو كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌ له‌ یاریگای فره‌نسۆ هه‌ریری له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ بچێت، به‌ڵام به‌ هۆی گرفتی ته‌كنیكییه‌وه‌ بڕیار دراوه‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ له‌ پاركی شانه‌ده‌ر ئه‌نجام بدرێت.

 

كوردستان tv :ئا/ رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.