ڤیستیڤاڵی ڕه‌نگه‌كان له شاری هه‌ولێر له پاركی سامی عبدولرحمان به‌میوزیكی راسته‌وخۆ هه‌ڵپه‌ڕكێ و هه‌ڵدانی ره‌نگه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌شداربووانی له 3 هه‌زار گه‌نج و لاوان و خه‌ڵكی نه‌ته‌وه و پێكهاته جۆراوجۆره‌كانی كوردستان پێكهاتوون، كه پێشتر ناوی خۆیان تۆماركردووه بۆ به‌شداریان كرد.
له‌ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا، 3 هه‌زار ئاڵای كوردستان له‌لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه به‌رزكرایه‌وه هه‌روه‌ها 30 هه‌زار باڵۆنی ره‌نگاوره‌نگ هه‌ڵده‌درا.
شایانی باسه ڤیستیڤاڵی ڕه‌نگ بۆنه‌یه‌كی ئاینی و كلتوری هیندی و نیپاڵ-یه، به‌ڵام له ئێستادا بووه‌ته نه‌ریتێكی نێوده‌وڵه‌تی و له‌وڵاته جۆراوجۆره‌كاندا ساڵانه ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مجاره له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام درا.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.