Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 22:56

زانکۆیه‌کی به‌ریتانی نووسین به‌ ده‌ست له‌ ئه‌زموونه‌کان قه‌ده‌غه‌ ده‌کات

رێگا به‌ قوتابیان ده‌درێت ئامێری ئه‌لیكترۆنی به‌كار بهێنن
نووسین
کوردستان TV
100%

زانكۆی "كامبریدگ"ی به‌ریتانی له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ ئه‌و ئه‌زموونانه‌ قه‌ده‌غه‌ بكات كه‌ به‌ده‌ست وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌، رێگا به‌ قوتابیان ده‌دات به‌ به‌كار هێنانی ئامێره‌كانی ئه‌لكترۆنی وه‌كو لابتۆپ و ئای پاد ئه‌م پێشنیاره‌ له‌وه‌ هات كاتێ مامۆستایان گللیی له‌ ده‌ست خه‌تی قوتابیان كرد.

ئه‌كادیمیه‌كان ئه‌و هه‌نگاوه‌یان به‌ گرنگ زانی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رباز بن له‌ سته‌می كۆن كه‌ ماوه‌ی زیاترله‌ 800 ساڵه‌ په‌یره‌و ده‌كرێت.

له‌كاتێكدا "ترسی تروسل" شاره‌زا له‌ ده‌ست خه‌ت له‌ په‌یمانگای به‌ریتانی بۆ شیكردنه‌وه‌ی ده‌ست خه‌ت جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ نووسین به‌ده‌ست قوتابیان زیاتر له‌ بابه‌ته‌كان تێده‌گه‌ن، وایان لێده‌كات بابه‌ته‌كان له‌ مێشكیان بمێنێته‌وه‌، بۆیه‌ داوا له‌ زانكۆی "كامبریدج" ده‌كات پابه‌ند بن به‌یاسای نووسین به‌ده‌ست .

سه‌رچاوه‌/ئه‌لغد پرێس

كوردستان تیڤی: كامه‌ران حاجی

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.