كوردستانیان، سبه‌ینێ واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا، به به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌هه‌ژێنن.
نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له واشنتنی پایته‌ختی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، سبه‌ینێ گردبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له واشنتن دی سی له شوێنی گردبوونه‌وه‌ی مۆنۆمێنتی واشنتن ئه‌نجام ده‌دات و بڕیاره ژماره‌یه‌كی زۆری كوردستانییان له واشنتن دی سی كۆببنه‌وه و پشتیوانی خۆیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دووپات بكه‌نه‌وه.
بریاره گردبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێ كاتژمێر یه‌كی دوای نیوه‌ڕۆ تا شه‌شی ئێواره به‌رده‌وامی هه‌بێت و ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانی گردبوونه‌وه‌كه‌ش، له‌لایه‌ن رێكخرهكانهوه كۆتایی‌یان هاتووه ، سبه‌ی كوردستانییان واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا به ده‌نگی به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌هه‌ژێنن.
كوردستان tv: ئا/ رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.