Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 23:05

محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود: وه‌ڵامی سه‌رۆک بارزانی ئه‌وه‌بووه‌‌، پێویسته‌ به‌دیله‌که‌ به‌هێزتربێت له‌ ریفراندۆم

حكومەتی عێراق دەیەوێ دەست بەسەر ناوچە كێشە لەسەرەكاندا بگرێت
کوردستان TV
100%

سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، سه‌رۆك بارزانی به‌ نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و باڵیۆزانی ئه‌مریكا و بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی وتووه‌، پێویسته‌ به‌دیله‌كه‌ به‌هێزتربێت له‌ ریفراندۆم.

 

محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود، سكرتیری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، به‌ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی راگه‌یاند: نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی داعش و باڵیۆزانی ئه‌مریكا و بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق ، پێشنیازی دواخستنی ریفراندۆمیان بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی دیكه‌ كردوووه‌، تا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا دۆسییه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ریفراندۆم باس ده‌كرێت، ئه‌و سێ وڵاته‌یش هه‌وڵ ده‌ده‌ن كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

 

هه‌روه‌ها سكرتێری حزبی سۆسیالیست راشیگه‌یاند: له‌ راستیدا ئه‌وان شتێكی به‌رجه‌سته‌یان نه‌خستووه‌ته‌ به‌رده‌ست، وه‌ڵامی سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌بووه‌‌، پێویسته‌ به‌دیله‌كه‌ به‌هێزتربێت له‌ ریفراندۆم، ئه‌و كات ئه‌و بابه‌ته‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ین تا بڕیاری به‌ كۆمه‌ڵی له‌ باره‌وه‌ بدرێت.

 

 محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود ده‌شڵێ، مه‌رامی حكومه‌تی عێراقمان پاش ئه‌وه‌ی شه‌ڕی داعش ته‌واو ده‌بێت خوێندووه‌ته‌وه‌ ،كه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ده‌ده‌ن ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كاندا بگرن.

 

كوردستان tv :ئا/ رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.