Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 13:32

سه‌رۆک بارزانی: ئه‌و به‌دیله‌ی پێشنیازکراوه‌ ته‌نها داڕشتن و وشه‌یه‌

په‌یمان ده‌ده‌ین ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌وڵه‌تی هه‌موو پێكهاته‌كان بێت
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، ئه‌و به‌دیله‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌رامبه‌ر دواخستنی ریفراندۆم ، پێشنیازی كردووه‌، ته‌نها داڕشتن و وشه‌یه‌.

 

ئه‌مرۆ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری پێكهاته‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا كۆبووه‌وه‌.

سه‌رۆك بارزانی له‌ وتارێكیدا به‌ ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رایگه‌یاند: په‌یمان ده‌ده‌ین ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌وڵه‌تی هه‌موو پێكهاته‌كان بێت و چاره‌نووسی ده‌شتی نه‌ینه‌وا له‌ ده‌ست خه‌ڵكه‌كه‌یدایه‌ و مانه‌وه‌مان له‌ چوارچێوه‌ی عێراقدا واتا ده‌بێت چاوه‌ڕوانی كاره‌ساتی گه‌وره‌بین.

 

سه‌رۆك بارزانی راشیگه‌یاند: ئه‌و به‌دیله‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌رامبه‌ر دواخستنی ریفراندۆم پێشنیازی كردووه‌، ته‌نها داڕشتن و وشه‌یه‌.

 

هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی گووتی: كلتوری پێكه‌وه‌ژیان ده‌پارێزین و سنووره‌كان به‌ دیالۆگ ده‌كێشین و پابه‌ند نه‌بوون به‌ دیالۆگه‌وه‌ ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ رۆژه‌ ناخۆشه‌كان، مووسڵ تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌ و كێشه‌كانی كۆنن.

 

سه‌رۆك بارزانی گووتیشی: ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ عێراق ببینه‌ دوو دراوسێی باش وچاره‌نووسی ده‌شتی نه‌ینه‌واش له‌ ده‌ست خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تی.

 

كوردستان tv :ئا/ رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.