پارێزگاری كه‌ركوك رایده‌گه‌ێنێت، دوای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ده‌نگه تووڕه‌كان كپ ده‌بنه‌وه و بۆچوونی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی زلهێز له دوای 25ـی ئه‌یلوول ده‌گۆڕێ.
د. نه‌جمه‌ددین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: بابه‌تی دوورخستنه‌وه‌م 100% سیاسی و نایاساییه، په‌رله‌مانی عێراق پێشێلی یاسایان كردووه، له كۆی 364 په‌رله‌مانتار 120 كه‌س ده‌نگیان به دوورخستنه‌وه‌م داوه، هه‌ر كه‌سێك تۆمه‌تبار بێت به گه‌نده‌ڵی، لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، به‌ڵام من به بێ ئاڕاسته‌كردنی هیچ تۆمه‌تێك، بڕیاری دوورخستنه‌وه‌م دراوه.
پارێزگاری كه‌ركوك گووتیشی: له دوای بریاری ریفراندۆم و هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان، دژایه‌تی ده‌كرێین، بۆیه خه‌ڵكی كه‌ركووك رێگا نادا به‌م شێوه‌یه هه‌ندێك كه‌س بڕیار له باره‌ی كه‌ركوكه‌وه بدات، چونكه ئه‌مه شه‌ش ساڵ و نیوه ده‌ستبه‌كار بووین و تا ئێستا هیچ تۆمه‌تێك نه‌هاتووه‌ته سه‌رم، ئه‌ی خێره كه ئاڵامان هه‌ڵكرد ئه‌و شته رووی دا، چونكه عه‌ره‌ب له دوای ساڵی 1970 هاتوونه‌ته كه‌ركووك و پێشتر له نێو شاره‌كه نه‌بوون، بۆیه بڕیاری دوورخستنه‌وه‌م ته‌نیا لای كه‌ركووكییه‌كانه.
د. نه‌جمه‌ددین جه‌ختیشیكرده‌وه كه له دوای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ده‌نگه تووڕه‌كان كپ ده‌بنه‌وه و بۆچوونی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی زلهێز له دوای 25ـی ئه‌یلوول ده‌گۆڕێ.
كوردستان tv : رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.