دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای LDSی ئەمریکی بەمەبەستی گرنگیدان بە بواری پەروەردە و پێگەیاندن باخچەی ساوایانی دیبەگەیان نۆژەن کردەوە.
ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا باخچەی ساوایانی دیبەگە پاش نۆژەن کردنەوە کرایەوە، کە 70 منداڵی 4 بو 5 ساڵان لە باجچەکەدا وانەیان پێشکەش دەکرێت.
بەڕێوەبەری باخچەی ساوایانی دیبەگە، رای گەیاند: "یەکەمجارە کە ئەم باخچەی ساوایانە نۆژەن بکرێتەوە، سوپاسی دەزگای خیڕخوازیی بارزانی و LDS دەکەین، بۆ ئەو خزمەتەی بە منداڵانی ئێرەیان کردووە".
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کۆتایی مەراسیمەکەدا دیاری پێشکەش منداڵانی باخچەکە کرد.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.