سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین لە هەرێمی کوردستان ژمارەی قوربانییانی مین لە شەش مانگی رابردوو ئاشکرا دەکات.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمیی دەزگای مین، محەمەد ئەحمەد، سەرۆکی گشتیی دەزگاکە رۆژی یەکشەممە 17/9/2017 داوای لە هاووڵاتییانی ناوچە مینڕێژکراوەکان کردووە، نزیک شوێنە مینڕێژکراوەکان نەکەونەوە.
محەمەد ئەحمەد ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2017دا شەش هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و چواری دیکەش بریندار بوونە.
سەرۆکی گشتیی دەزگای کاروباری مین لە هەرێمی کوردستان هەروەها رایگەیاندووە، کە لە ساڵی 2016، 41 کەس بەهۆی تەقینەوەی مینەوە، بوونەتە قوربانی، کە 16 کەسیان گیانیان لەدەست دابوو و 25ـیشیان بریندار و کەمئەندام بوون.
رژێمی بەعسی عێراق تا پێش راپەڕینی بەهاری 1991ـی گەلی کوردستان، وەک هەوڵێک بۆ لەناوبردنی گەلی کوردستان، بەشێکی زۆری خاکی کوردستانی مینڕێژ کرد.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.