Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 09:27

حکوومه‌تى عێراق هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى دواخست

هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان دواخرا
انتخابات العراق
کوردستان TV
100%

كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكراى ده‌كات، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌نووسراوێك ئاگاداریانى كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق (جگه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان) بۆ كاتێكى تر دوابخرێت و داواش كراوه‌، واده‌یه‌كی دیكه‌ بۆ ئه‌نجامدانى پێشنیاز بكرێت.
 
سه‌ربه‌ست مسته‌فا، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران له‌ كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، ڕایگه‌یاند: "ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق به‌ نووسراوێك كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دیاریكردنى واده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان و ئاراسته‌ى كۆمسیۆنى كردووه‌، هه‌ڵبژاردنه‌كانى دواخست".  

به‌پێی لێدوانى سه‌رۆكى كۆمسیاران، حكوومه‌ت له‌ نووسراوه‌كه‌یدا، كه‌ له‌ دانیشتنى 12/ 9/ 2017 ده‌ری كردووه‌، كۆمسیۆنى ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌، واده‌یه‌كی دیكه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان پێشنیاز بكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ گه‌ڵ ماده‌ى 46/ یه‌كه‌م له‌ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان و قه‌زا و شاره‌دێكان بۆ ساڵى 2008ى هه‌مواركراو، بگونجێت.

پێشتریش  هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ ده‌بووایه‌ له‌ 20ى نیسانى 2017 به‌ڕێوه‌ بچوایه‌، دواخرا و ئه‌مه‌ جارى دووه‌هه‌مه‌ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ داوده‌خرێت.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.