کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی کوردستان، وادەی خۆتۆمارکردنی قەوارە سیاسییەکان و کاندیدانی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێم درێژکردەوە.
بەپێی نوسراوێکی کۆمسیۆن، ئاگاداری قەوارە سیاسییەکان کراوەتەوە، کە وادەی تۆمارکردنی قەوارەسیاسییەکان بۆ 28ى ئەم مانگە درێژکراوەتەوە.
سبەینێ ئەو وادەیە تەواودەبوو، کە کۆمسیۆن بۆ تۆمارکردنی قەوارە سیاسییەکانی ھەڵبژاردنەکان تۆماریکردبوو، بەڵام کۆمسیۆن بۆ ماوەی 10 رۆژ ماوەکەی درێژکردەوە.
ھەروەھا کۆمسیۆن، بڕیاریداوە، پرۆسەی خۆکاندیدکردن بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ھەرێم، تا 3ی مانگی داھاتوو بەردەوامبێت، کە لە 3ی ئەم مانگەوە دەستیپێکردووە.
بڕیارە لەرۆژی 1ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتی ھەرێم بەڕێوەبچێت.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.