Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 15:55

کارمه‌ندێکى دیکه‌ى (NRT) ده‌ستى له‌کار کێشایه‌وه‌

بێكارى و قه‌یرانى دارایى زیاترم پێ قبوڵه‌ له‌ كاركردن له‌و كه‌ناڵه‌ بۆیه‌ لێره‌وه‌ رایده‌گه‌ینم من هیچ په‌یوه‌ندییه‌كم به‌و که‌ناڵه‌ نه‌ماوه‌.
کوردستان TV
100%

له‌وه‌ته‌ى پرسى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان بۆته‌ بابه‌تى له‌ پێشینه‌ى هه‌مووتاكێكى كورد له‌ جیهان ،رۆژبه‌ رۆژ گروپى نه‌خێر له‌ ئێستادا ده‌كه‌وێته‌ به‌ر گومان و ره‌خنه‌ گرتن ، جیاله‌ خه‌ڵكى كوردستان و كوردانى دیكه‌ى پارچه‌كان كوردستان و نیشته‌جێى وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ كاره‌مه‌ندو راگه‌یاندكارانى كۆمپانیاى نالیاو كه‌ناڵى (NRT )كه‌ شاسوارعه‌بدوالواحد خاوه‌ندارییه‌تى ده‌كات، به‌هۆیى هه‌ڵوێسته‌كانى شاسوار و گرووپه‌كه‌ى ده‌ست له‌كارده‌كێشنه‌وه‌

دواى ئه‌وه‌ى له‌ هه‌فته‌ى رابردوو پێشكه‌ش كارى دیارى كه‌ناڵى( NRT) (دیارى ئه‌نوه‌ر) له‌ پۆستێكى فیسبوكى خۆیدا رایگه‌یاندبوو كه‌ ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه‌ ، ئه‌مرۆش راگه‌یاند كارى ئۆفیسى هه‌ولێر (دیدار كۆیى ) له‌ پۆستێكدا ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى خۆیى راگه‌یان .

له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى كوردستان تیڤى دیداركۆیى ده‌ڵێت: به‌هۆیى ئاشكرابوونى نیازو نێتى ئه‌و گرووپه‌، كه‌ رێزنه‌گرتنه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌رى خاكى كوردستان و خوێنى شه‌هیدان , بێده‌نگى خۆم شكاند، بۆ له‌مه‌ودوا من چیتر له‌و كه‌ناڵه‌ كارناكه‌م كه‌ رێز له‌ خوێنى شه‌هیدانى كوردستان نه‌گرێت،  بێده‌نگ بوونم له‌ ئاست ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى كه‌ دژ به‌ خاك و خه‌ڵكى كوردستانه‌ به‌ خیانه‌تێكى گه‌وره‌ى ده‌زانم ، وه‌ بێكارى و قه‌یرانى دارایى زیاترم پێ قبوڵه‌ له‌ كاركردن له‌و كه‌ناڵه‌ بۆیه‌ لێره‌وه‌ رایده‌گه‌ینم من هیچ په‌یوه‌ندییه‌كم به‌و ه‌ناڵه‌ نه‌ماوه‌ .

جێى ئاماژه‌یه‌ (دیدار كۆیى ) وه‌ك وێنه‌گرى  سه‌ره‌كى له‌ ئۆفیسى هه‌ولێرى كه‌ناڵى (NRT ) كارى ده‌كرد ،ئه‌م ئێواره‌یه‌ له‌ پۆستێكى خۆى له‌ فه‌یسبوك ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ى خۆیى راگه‌یاند.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.